سەرچاوەیەک لە دادگای فیدراڵی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو بڕیارەی کە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەویەتی، پەیوەندی بە 400 ملیار دینارەکەوە نییە، بەڵکو بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی کابینەی مستەفا کازمییە.
بەگوێرەی نووسراوێکی دادگای فیدراڵی عێراق کە وێنەیەکی دەست رۆژنامەی هەولێر کەوتووە، تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، بڕیاریاندا لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی کابینەی مستەفا کازمی بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان، کە چەند مانگێک 200 ملیار دیناریان ناردووە.
سەرچاوەیەک لە دادگای فیدراڵی کە نەیویست ناوی بنووسرێت گوتی: “ئەو بڕیارە تەنیا بۆ هەڵوەشاندندەوەی بڕیارەکانی کابینەکەی مستەفا کازمییە و پەیوەندی بەو 400 ملیار دینارەوە نییە کە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەم کابینەیەدا بڕیاری داوە بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێت”.
به گوێرهی راگهیهندراوی ئهنجوومهنی وهزیرانی عێراق، رۆژی (13ـی كانوونی یهكهم/دیسێمبهری 2022)، ئهنجوومهنی وهزیرانی عێراق به سهرۆكایهتی محهممهد شیاع سوودانی، بڕیاریدا به ناردنی 400 ملیار دینار بۆ مانگەکانی یازدە و دوازدەی ههرێمی كوردستانی بۆ ساڵی 2022.