بەبڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق شەست تانکەر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان رەوانەکرا.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، شەست تانکەر نەوتی سپیان بۆ هەرێمی کوردستان رەوانەکردووە.
سەرچاوەیەکی حکومی بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، بە بڕیاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزیری نەوت شەست تانکەر نەوتی سپی بەرەو هەرێمی کوردستان رەوانەکرد،.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمەش وەک نیاز پاکییە بۆ گفتۆگۆ و کۆبوونەوەنەوەکانی چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان.