خاتوو رۆزماری دی کارلۆ، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و بونیادی ئاشتی لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە، گەیشتە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە 24/1/2023، سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لە خاتوو رۆزماری دی کارلۆ یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و بونیادی ئاشتی و خاتوو جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و بەرپرسی ئۆفیسی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق کرد.
لە رێوڕەسمی پێشوازییەکە بەرپرسی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێم ئامادەبوو.
بڕیارە تۆزماری دی کارلۆ یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و ئاشتی لە ماوەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام بدات.

