کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێر بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە یەک پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی پێشبینی دەکات، رۆژی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ بێت لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  15 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 11  پلەى سیلیزى

دهۆک:  13 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 17 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە:  12 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  15 پلەى سیلیزى

سۆران:  11 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  18پلەى سیلیزى