چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

کۆریای باشوور ئامادەیە بەشداری پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بکات

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جۆکی جۆنک، کونسوڵی گشتی کۆماری کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد.
لەدیدارێکدا وەزیری کارەبا، سوپاسی گەل و حکومەتی کۆریای باشوور کرد و جەختی لەسەر گرنگی بەهێز بوونی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی کۆریای باشوور کرد بە تایبەت لەبواری پێشخستنی بونیاتنانی ژێرخانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان.
لەلایەن خۆیەوە کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور بەگرنگییەوە باسی لە پرسی کارەبا و پڕۆژە و کارەکانی وەزارەتی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ بەشداریکردن لە پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان.