ئەمڕۆ دووشەممە 23/1/2023، وەزارەتی داد لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “فەرسەت ئەحمەد عەبدوڵا، وەزیری دادی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، توێژینەوەیەكی زانستی – قانوونی لەبارەی یاسای نەوت و گاز نووسیوە، بەناونیشانی (بیوگرافیای قەیرانی یاسای نەوت وگاز – راستییە دۆكیومێنتكراوەکان بۆ مێژوو) کە تیایدا زۆر راستی مێژوویی خستۆتەڕوو”.
ئەوەش خراوەتە روو کە ئەو توێژینەوەیە لە گۆڤاری (گرێبەستی كۆمەڵایەتی)دا بە ھەرسێ زمانی كوردیی، عەرەبی و ئینگلیزی بڵاودەکرێتەوە.
گرێبەستی کۆمەڵایەتی، گۆڤارێکی وەرزیی زانستییە و سەنتەری توێژینەوەی یاسایی لە وەزارەتی داد دەریدەکات.
– لەم لینكانەی خوارەوە دەتوانن توێژینەوەكە بە ھەرسێ زمان بخوێننەوە: