چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

فراکسیۆنی پارتی: پارتی لاری نییە لە هەمووارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن

زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پارتی لاری نییە لە هەمووارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پارتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵباژاردنە لەمساڵدا و پێویستە لەمپەرەکانی بەردەم هەڵبژاردن نەهێڵدرێن.

زانا مەلا خالید ئاماژەی بەوەدا، ئێستا کات لەبارە بۆئەوەی یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە و پارتیش لاری نییە لەوەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بە فرە بازنەیی (چوار بازنەیی) بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش دەچنە گفتوگۆوە