چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

نێچیرڤان بارزانی: رێزگرتن لە هەر زانایەک رێزگرتنە لە ناسنامە و مێژوومان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە رێوڕەسمی خەڵاتی رێزلێنان بە دکتۆر فەریاد فازیل، سەرۆکی پەیمانگای خوێندنی کوردی لە بەرلین گوتی: رێزگرتن لە هەر زانایەک رێزگرتنە لە ناسنامە و مێژوومان.

لەبارەی د. فەریاد فازیلەوە، نێچێرڤان بارزان باسی لەوەکرد، د. فەریاد فازیل خزمەتێکی زۆری مێژوو و وێژەی کوردی کردووە، ئاماژەی بەوەشدا، ناوبراو 44 کتێبی پێشکەش بە خوێندنی کوردی کردووە.

نێچیرڤان بارزانی گووتیشی: گەلی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە کۆمەڵێک بیرمەند و زانای هەیە کە بە هەموویان سامانی ئەو نەتەوەیە پێکدەهێنن و دەبێت لە ئاست پاراستنی زمان و کولتوور و فەرهەنگی کوردیدا بین.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەبێت سیستەمی پەروەردە و خوێندن لە کوردستان لە ئاستێک بێت وەڵامدەرەوەی پرسەکانی ئەو سەردەمە بێت و دەرگای بیر و ئافراندن بەسەر قوتابیان بکاتەوە.