کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستووەتەڕوو، بەپێی پێشبینییەکانیی لەم دوو ڕۆژەدا ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی 01ـی 2023  ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچەهەور دەبێت.

ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1- 3) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممە 24ـی 01ـی 2023 کەشناسی ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەهەوری جیاجیا.

ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، هەروەها خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.

کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی سێشەممەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر     :  14 پلەى سیلیزى

سلێمانی    : 10  پلەى سیلیزى

دهۆک     :  14 پلەى سیلیزى

کەرکووک  : 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   :  10 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  15 پلەى سیلیزى

سۆران    :  10  پلەى سیلیزى

گەرمیان  :  16پلەى سیلیزى