بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بەفر و باران شارەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام بێت.
پێگەی ئەکواوێزەر بۆ پێشبینیی کەشوهەوای جیهان پێشبینی دەکات، شەپۆلێکی باران و بەفر لە کۆتایی ئەم مانگەدا شارەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بۆ ماوەی هەفتەیەک تەواو بەردەوام بێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکە، شەپۆلەکە لە 28ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 7 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لەوەی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، بۆ ماوەی دوو ڕۆژیش لە هەریەک لە سلێمانی و هەڵەبجە بەفر دەبارێت.