ھە‌واڵێكی خۆش لە‌ بە‌غداوە‌ بۆ ھە‌رێمی كوردستان ڕاگە‌یە‌نرا

لە ڕاگەیەنراوێکدا، د. موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وە‌زیری بازرگانی عێراق بە‌ڵێنی داوە لە‌ماوە‌ی یە‌ك ھە‌فتە‌دا پارە‌ی گە‌نمی جوتیاران بگاتە هەرێمی کوردستان.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، د. موسە‌ننا ئە‌مین پە‌یوە‌ندیە‌كی تە‌لە‌فۆنی لە‌گە‌ڵ وە‌زیری بازرگانیی عێراق ئە‌نجامدا سە‌بارە‌ت بە‌ خە‌جكردنی شایستە‌ داراییە‌كانی جوتیارانی ھە‌رێمی كوردستان، وە‌زیری بازرگانی عێراق سوربوو لە‌سە‌ر جێبە‌جێكردنی بە‌ڵێنە‌كانی پێشووتری خۆی.”
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، وەزیری بازرگانی بە‌ڵێنی داوە لە‌ماوە‌ی یە‌ك ھە‌فتە‌دا پارە‌ی گە‌نمی جوتیاران خە‌رج بكرێت، بە‌ڵێنی ئە‌وە‌شیدا‌ كە‌ ڕۆژی یە‌كشە‌ممە‌ بە‌رواری 22-1-2023 سە‌ردانی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بكات بە‌مە‌بە‌ستی وە‌رگرتنی ڕە‌زامە‌ندی ناردنی لە‌سە‌ر ناردنی پارە‌كە‌.