سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئافره‌تێكی دووگیان بەهۆی سوتانی ماڵەکەیان گیانی لەدەستدا

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ی1ی2023، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمرۆ کاتژمێر 7:52 خولەک ئاگادار کراونەتەوە لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە و لە لە ناحیەی چوارقوڕنە ( گەڕەکی ئۆردوگای چۆمان ).
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام بەھۆی رووداوەکەوە ھاووڵاتییەک بە ناوی ( ئــ ، مـ ، خـ ) کەئافره‌تێكی دووگیان بووە گیانی لەدەستداوه‌.