هەڵسوڕێنەرى کاتیى کاروبارى باڵیۆزخانەى عێراق لە ئەنقەرە، ئیدانه‌ی كوژرانی ئه‌و پێنج هاووڵاتییه‌ی پارێزگای دهۆك ده‌كات و داوا له ئه‌نقه‌ره ده‌كات، هۆكاری رووداوه‌كه روونبكاته‌وه.
خه‌لیل ئیبراهیم مه‌حموود هەڵسوڕێنەرى کاتیى کاروبارى باڵیۆزخانەى عێراق لە ئەنقەرە، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، سه‌ركۆنه‌ی رووداوی كوژرانی پێنج هاووڵاتیی پارێزگای دهۆک لە رێگەی نێوان نسێبین – مێردین، ده‌كات و داواده‌كات ئه‌نقه‌ره روونكردنه‌وه بدات و به زووترین كات تاوانباران بدرێنه دادگا.
هه‌روه‌ها هەڵسوڕێنەرى کاتیى کاروبارى باڵیۆزخانەى عێراق لە ئەنقەرە، سه‌ره‌خۆشی له ماڵباتی قوربانییان كرد و رایگه‌یاند، به‌شداری خه‌متانین و خودا به‌زه‌یی و لێخۆشبوونی خۆی به‌سه‌ر قوربانیاندا ببارێنی.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 19ـی ئه‌م مانگه، لەسەر رێگەی ئارتوکلوو- نسێبین، لە پارێزگای مێردین، ئۆتۆمبێلێك هێرشیکراوەتە تابلۆکەی دهۆک بوو.
شایەتحاڵێک کە یەکەم کەس بووە گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە راگەیاندبوو، لەکاتی تێپەڕبوونی بەو رێگایەدا، بینویەتی ئۆتۆمبێلێک وەستاوە، کە لێی نزیکبووەتەوە دەرگاکانی کراونەتەوە و چەند کەسێک لەسەر زەوی کەوتوون، پاشان کە زانیویەتی شوێنەواری گولـلە و خوێن بە جەستەیانەوە دیارە تەلەفۆنی بۆ فریاکەوتن کردووە و بە ئەمبوڵانس رەوانەی نەخۆشخانەی نسێبین-یان کردوون.