ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی چاوی به‌ چه‌ندین سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی جیهان كه‌وت

ئەمڕۆ پێنجشەم لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان به‌شداری له‌ نیوەڕۆخوانێك كرد كه‌ له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی بەناوبانگی ئه‌مەریکی واشنتن پۆست ڕێكخرابوو به‌ ناوی (خوانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه).

لەو نیوەڕۆخوانەدا چه‌ندین سه‌رۆك، سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانی ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كۆنگرێسمان و سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی و چه‌ندین کەسایەتی و خاوه‌نكار و بازرگانی گه‌وره‌ی جیهانی تێیدا به‌شداربوون.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت گفتوگۆی له‌گه‌ڵ چه‌ندین سەرۆک و سەرکردەی بەشداربوو کرد له‌نێویاندا: ئیگلیس لەڤیتس سه‌رۆكی لاتڤیا، کریاکۆس میتسۆتاکیس سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، کلاوس شواب سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی‌ داڤۆس، بیلاوال بۆتۆ زەرداری وه‌زیری ده‌روه‌ی پاكستان و چه‌ندین وه‌زیری ئه‌وروپی و كۆنگرێسمان و سیناتۆری ئه‌مەریکی و سه‌رۆكی كۆمپانیا گه‌و‌ره‌كانی جیهان