پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر، له‌ رێگه‌ی تویتێكه‌وه‌ جه‌خت له‌ یه‌كڕیزی كورد ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 18ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2023)، كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر، تویتێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: برێت مەكگۆرك رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، لە كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سەرۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی یه‌كێتی، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی یه‌كڕیزی كورد كرده‌وه‌، بۆ به‌ره‌و پێشبردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شەكان و خۆشگوزه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لانی عێراق.  

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، برێت مه‌كگۆرك رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی یه‌كێتی، كۆبووه‌وه‌