له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس 2023، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات و وەزیری ئابووری دەوڵەتی ئیمارات كۆبووه‌وه.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه (18ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، لە داڤۆس، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ محەممەد قرقاوی وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیران و عەبدوڵڵا بن تۆق، وەزیری ئابووری دەوڵەتی ئیمارات کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆكرا دەربارەی پەیوەندی و هه‌ماهه‌نگی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری، ئاڵوگۆڕی بازرگانی، کشتوکاڵ، گەشتوگوزار و حوکمڕانیی ئەلیکترۆنی.
هه‌روه‌ها تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە چۆنیەتی سوودوەرگرتنی هەرێمی کوردستان لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیمارات و بەتایبەتیش دوبەی، لە بواری گەشەپێدانی ئابووری و پێشخستنی توانا مرۆیی و کارگێڕییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.