هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

جێگری نوێی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ كوردستان: مەترسی داعش لە هەرێمی کوردستان و عێراق جێگه‌ی گرنگی ئێمه‌یه‌

ئەمڕۆ لە میانه‌ی دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی ئەوروپا، گۆڕانکاری لە پۆستی جێگری سەرۆک پەرلەمان کرا، دوای ئه‌وه‌ی ئیڤا کالی جێگری پێشووی سەرۆکی ئه‌و په‌رله‌مانه‌، بەهۆی گەندەڵییەوە له‌كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌ و ئه‌مڕۆ مارک ئەنجێل له‌ شوێنی ده‌ستنیشانكرا.

مارک ئینجیل جێگری نوێی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ئاشکرایکرد، ئەوان وەک چۆن گرنگی بە پرسی ئۆکرانیا دەدەن، بەهەمان شێوە مەترسی داعش لەهەرێمی کوردستان و عێراق، جێگه‌ی گرنگی ئێمه‌یه‌.

جێگری نوێی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا گوتی، ئێمە سنوورمان لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتاندا هەیە و گرنگی بە وڵاتانی رۆژهەڵات و رۆژئاواش دەدەین.