وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی لهبارهی كرێی خوێندنی سزادراوان نووسراوێكی ئاراستەى سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان کرد.
ئهمڕۆ چوارشهممه (18ـی كانوونی دووهم/یهنایهری 2023)، وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهكردووه، “بەلەبەر چاوگرتنى بارى دارایی ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کە لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دەخوێنن، بەڵام لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتیەکانى چاکسازى کۆمەڵایەتى سەر بە وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان سزادراون، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نوسراوێکدا کە ئاراستەى سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکانى کردوە، بڕیاریدا بە لێخۆشبونى کرێى خوێندنیان بەڕێژەى (١٠٠%)ى بۆ تەواوى پرۆسەى خوێندنەکەیان کە لە چاکسازییەکان بەسەرى دەبەن.”
بەلەبەر چاوگرتنى بارى دارایی ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کە لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دەخوێنن، بەڵام لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتیەکانى چاکسازى کۆمەڵایەتى سەر بە وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان سزادراون، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نوسراوێکدا کە ئاراستەى سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکانى کردوە، بڕیاریدا بە لێخۆشبونى کرێى خوێندنیان بەڕێژەى (١٠٠%)ى بۆ تەواوى پرۆسەى خوێندنەکەیان کە لە چاکسازییەکان بەسەرى دەبەن.