شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

بەهزاد زێباری، ئەندامی شورای یەكگرتوی ئیسلامی: ئێستە زۆر پێویستە كورد بە یەكگرتویی لەبەغدا بێت

مەزهەر كەریم – سلێمانى

بەهزاد زێباری، ئەندامی پێشوی سەركردایەتی و ئەندامی شورای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەم گفتوگۆیەدا دەڵێت: ماوەی سالێك زیاترە ئامادەكاریان كردووە بۆ هەڵبژادنی پەرلەمانی كوردستان و چاوەڕێی ئەو وادەیەن دیاری دەکرێت بۆ بەڕیوەچوونی هەڵبژاردن.

  • وەك یەكگرتووی ئیسلامی ئامادەكاریتان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كردووە ؟
  • یەكگرتوو، ماوەی سالێك زیاترە خۆی ئامادە كردووە بۆ هەڵبژاردن. ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نەبووین ماوەی پەرلەمان درێژبكرێتەوە هەتا فراكسیۆنەكەمان بایكۆتی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كرد بەفەرمی و بە واژۆ پەرلەمانتارەكانمان داوای دەست لەكاركێشانەوەیان كردووە و پێشكەشی سەرۆكی پەرلەمانیان كردووە واتا یەكگرتوو نیگەرانە ئەم هەڵبژاردنە دواخراوە پێویستە ئەو وادەیەیی دیاری كراوە بۆ هەڵبژاردن چیتر دوانەخرێت.

هەولێر: كەی كۆنگرەی یەكگرتوو دەبەسترێت؟

  • کۆنگرەی حزب بەپێی پەیڕەو، چوار ساڵ جارێكە. ئێستە تەنیا سێ ساڵ دەبێت گۆنگرە بەستراوە هێشتا سالێكمان ماوە؛ شەش مانگی دیكە باسی ئەو پرسە لەسەركردایەتی دەكرێت ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت لەو ماوەی دیاری كراوە ئەوا ئەوكاتە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت ئاخۆ یەكگرتوو لەكاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆنگرە ببەستێت یان نا، بەڵام هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش نەكرێت ئەوە كۆنگرە دەكرێت.
  • بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حزب ئەمیندار سەلاحەدین محەمەد بەهادین بۆی نییە خۆی هەڵبژێرێت، كێ دوای ئەو دەبێتە ئەمینداری یەكگرتوو؟
  • حزب بۆ هەر بڕگەیەک بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ كاردەكات، جا پرسی ئەمیندار بێت یان سەركردایەتی بێت ئەوكات بەپێی لایحە كار دەكات، لایحە دەبێتە ناوبژیوان بۆ هەمووان لەو پرسەدا.
  • دەوترێت ئەمیندار سەلاحدین بەهادین پشتیوانیی لە خزمێكی خۆی دەكات بۆ ئەو پۆستە، ئێوە چی دەڵێن؟
  • ئەوە شیكرنەوەو قسەی خەڵكە شتی وانییە من شتی وەها نابینم ‌و نیشە.

هەولێر: دۆخی دارایی یەكگرتوو چۆنە؟ سەرچاوەی داراییتان چییە بۆ بەڕێوەبردنی حزب و ڕاگەیاندنی حزب؟

  • ئەگەر حزب پڕۆژەی وەبەرهێنانی هەبێت یان ئابونەی ئەندامەكانی دەبێتە سەرچاوەی دارایی لەناو پەیڕەو دیاری كراوە.
  • قەوارەی هەرێمی كوردستان مەترسی لەسەرە؟ ئێوە لەبارەی ئەو مەترسیانەوە چی دەڵێن؟
  • بەبڕوای من گەورەترین مەترسی لەسەر هەرێم نەبوونی سیستەمێكی ئابووری و سیاسیی بەهێزە. كێشە و ململانێی حزبەكان یەكێكە لە مەترسیەكان، ئەم مەترسیە ناوخۆییە جددی ترە لە مەترسییە دەرەكیەكان. لە دەرەوە جیاوازی حزبی وەلابنێین لەكوردستان بەیەك دەنگ و بەیەك ڕیز بچینە بەغدا و گفتوگو بكەن بەهێزتر دەبین لەبەغدا.