بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (17ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، زاگرۆس فه‌تاح، بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كوردستان24, رەتی كرده‌وه لە جێبه‌جێكردنی پڕۆژەكاندا جیاوازی كرابێت لە نێوان شارەكانی هه‌رێمی كوردستان.
ھەروەھا زاگرۆس فەتاح گوتیشی، “بەداخەوە لە ھەندێك شوێن نەتواندراوە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان كەسانی باش بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی پڕۆژەكە جێبەجێ بكرێت”.
بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان روونیكرده‌وه، به‌پێی ئاماره‌كان هیچ ناوچه‌یه‌ك له مافی شایسته‌یی خۆی كه‌متر بودجه‌ی بۆ ته‌رخاننه‌كراوه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، به‌ڵكو هه‌ندێك ناوچه وه‌ك هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارێزگایه‌كی نوێیه، تایبه‌تمه‌ندی پێدراوه و بودجه‌ی بۆ پرۆژه‌ی زیاتر بۆ ته‌رخانكراوه.