پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەسەر بودجەی وەزارەتی ناوخۆ و بە شێوەى بەڵێندەرایەتى، ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ڕێگاى سه‌ره‌كیی هه‌ولێر – كه‌ركووك كرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/1/2023، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتیی خۆی، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كرده‌وه، بە گوژمەی 143 ملیۆن و 957 هەزار و 500 دینار، لەسەر بودجەی وەزارەتی ناوخۆ و بە شێوەى بەڵێندەرایەتى، دەست بە جێبەجێکردنى پڕۆژەی دروستكردنەوە و قیڕتاوکردنی بەشێکى ڕێگای سەرەکیی هەولێر – کەرکووک كرا، كه ڕووبەره‌كه‌ى 7,200 م2، بەمشێوەیە:-
1- چاککردنەوەی شەقام و شوێنە تێکچووەکان و قەشتکردن و قیڕتاوکردن.
2- خۆڵکاری و ڕاخستنی تێکەڵە جۆری A و ڕاخستنی بەردی شکاو و قیڕتاوکردن.