بانکێک ئاگاداری خانەنشینان دەکاتەوە کە لەگەڵ مووچەی مانگی 12چەند پێداویستیەک لەگەڵ خۆیاندا ببەن.

بانکی قەڵادزێ، کەسەر بە وەزارەتی داراییە، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: “ئاگاداری سەرجەم خانەنشینانی شارستانی دەکەینەوە کە 18ی مووچەی مانگی 12 دابەش دەکرێت و لیژنەیەکی تایبەت لە خانەنشینی ڕاپەڕین سەردانی بانکەکەمان دەکەن و دەبێت خانەنشینان چەند پێداویستییەک لەگەڵ خۆیان بهنێن.”

لەبارەی پێداویستییەکان هاتووە: “کۆپی ناسنامەی خانەنشینی،ناسنامە، یان کارتی نیشتمانی ڕەسەن و نابێ کوپی بێت.”

ئاماژە بەوەش کراوە، منداڵی 18 ساڵی ئەگەر خوێندکاربن دەبێت پشتگیری بهێنن و ئەگەرکچ بوو قوتابی نەبوو دەبێ (سوڕەت قەید)بهێنن.

ئەوەش ئاشکرا کراوە ئەو لیژنەیەی خانەنشینی ڕاپەڕین ماوەی هەفتەیەک کارەکانیان لە بانکەکە بەردەوام دەبێ.

ھەواڵی زیاتر