– ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێكەوتی 16ی كانوونی دووەمی 2023، له سەردانێكدا بۆ قەزای عەنكاوە كه هه‌ر یه‌ك له ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و جێگری پارێزگار و قاییمقامی عه‌نكاوه و به‌رپرسانی یه‌كه ئیدارییه‌كان ئاماده بوون، د. ئومێد سه‌باح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، تیشكی خسته سه‌ر به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی و ئاماژه‌ی به‌وه كرد “ به پڕۆژه و خزمه‌ته‌وه له خزمه‌ت هاووڵاتیانی شار و شارۆچكه‌كانداین.”
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه قایمقامییەتی عه‌نكاوه ڕاپۆرتێكی وردی له‌باره‌ی كار و چالاكیی قاییمقامییه‌تی قەزای عه‌نكاوه له ساڵی ڕابردوو (2022) پێشكه‌ش به سه‌رۆكی دیوان كرد.
ڕامی نووری، قایمقامی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه داواكاریی دانیشتووانی قەزاکەی گه‌یانده سه‌رۆكی دیوان، كه یه‌كێك له داواكارییه‌كان بریتی بوو له دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزار له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه. هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی نوێ له قەزای عەنکاوە بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە دانیشتووان دابمەزرێنرێن و پێداچوونەوە بە بودجەی فەرمانگەکان بکرێ و پێداویستییە گرنگەکانیان بۆ دابین بکرێت.