له ڕێوڕه‌سمێكدا پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی ڕۆنانی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تریی نێوان گه‌ڕه‌كی پێنجی ی حه‌سارۆك و هه‌شتی حه‌سارۆك دانا، كه به گوژمه‌ی زیادتر له یه‌ك ملییار دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت، هاوكات به گوژمه‌ی نزیك به ملیارێك دینار وه‌زاره‌تی شاره‌وانیش چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاوی خواردنه‌وه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كات.
١٥ ی كانوونی دووه‌ممی ٢٠٢٣، له ڕێوه‌ڕسمێكی تایبه‌تدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی سه‌د مه‌تریی نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانی پێنج ی حه‌سارۆك و هه‌شتی حه‌سارۆكی هه‌ولێری پایته‌خت دانا و گوتی “خۆشحاڵین كه ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی چواری هه‌ولێر داده‌نێین، كه شه‌قامێكی سه‌د مه‌ترییه و به قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت”.
قۆناغی یه‌كه‌می شه‌قامی سه‌د مه‌تریی نێوان هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی پێنج و هه‌شتی حه‌سارۆك، له شه‌قامی سه‌ره‌كی كه‌سنه‌زان، به گوژمه‌ی ملیارێك و حه‌فتا و چوار ملیۆن دینار ده‌ستپێده‌كات.
پارێزگاری هه‌ولێر هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ته‌واوبوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه، دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی پێنجی حه‌سارۆك سوودی لێ ده‌بینن به‌تایبه‌ت و له هه‌مانكاتدا قه‌ره‌باڵغی ڕێگای كۆڕنیش كه‌م ده‌كاته‌وه.
ته‌واوی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت و ماوه‌ی ته‌واو بوونی ٧٥ ڕۆژه.
شه‌قامه‌كه ١٠٠ مه‌ترییه و دووسایده، كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا سایدێك ڕۆده‌نرێت و له ئاینده‌شدا قۆناغی دووه‌م ده‌ست پێده‌كات و ده‌خرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر.
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا و له‌چوارچێوه‌ی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ شاری هه‌ولێر، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی دا به جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به ئاوی خواردنه‌وه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر.
پڕۆژه‌ی ئاوی گه‌ڕه‌كی كرێچییان و پرۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه بۆ گوندی قاسمیه له شه‌قڵاوه و پڕۆژه‌یه‌كی دی ئاوی خواردنه‌وه له گه‌ڕه‌كی مام ساڵان، پڕۆژه‌یه‌كی ئاوخواردنه‌وه‌ش له له گه‌ڕه‌كی خانزاد پشت زراعه له هه‌ریر، له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌یه‌كی ئاوخواردنه‌وه و تۆڕی ئاوی سه‌رسوول له ناحیه‌ی سه‌ڵاحه‌دینی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، به گوژمه‌ی هه‌شتسه‌د و هه‌شتا و سێ ملیۆن و سه‌د و چل و سێ هه‌زار و په‌نجا دینار به واژۆی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
شاری هه‌ولێر كه له‌ڕابردوودا به شاری چاڵوچۆڵه‌كان و تاسه‌ی شه‌قامه‌كان ناوی هه‌بوو، ئێستا له قۆناغێكی پێشكه‌وتووی ڕێگاوبان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه‌یه و پارێزگاری هه‌ولێر له‌چوارچێوه‌ی كارنامه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه پێویستییه‌كانی شاری هه‌ولێر. به‌جۆرێك، حه‌فتانه لێره‌وله‌وێ به‌ردی بناغه‌ی پڕۆه‌ژی نوێی خزمه‌تگوزاری داده‌نرێت و به ماوه‌یه‌كی كه‌م و به كوالییه‌تی به‌رزی ستاندارد، پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌خرێنه سه‌ر ژێرخانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شار و خزمه‌ت هاووڵاتیانی پارێزگای هه‌ولێره‌وه.