چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

نێچیرڤان بارزانی: یادى هونه‌رمه‌ند عومه‌ر چاوشین هه‌میشه‌ به‌ زیندوویى ‏ده‌مێنێته‌وه‌


به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند عومه‌ر چاوشین ، نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌، له‌به‌شێكی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌، هونه‌رمه‌ند عومه‌ر چاوشین، ته‌مه‌نێكى به‌ خزمه‌تكردنى هونه‌رى دراما و شانۆى ‏كوردى به‌خشى و به‌ كار و به‌رهه‌مه‌ جوانه‌كانى، هه‌میشه‌ یادى به‌ زیندوویى ‏ده‌مێنێته‌وه‌. یادى به‌ خێر و گیانى شاد بێت.‏
ده‌قی په‌یام:
پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌‏

بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو هونه‌رمه‌ند عومه‌ر چاوشین، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى ‏قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارو هاوڕێیانى و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى ‏سلێمانى و كوردستان به‌گشتى ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له‌ خواى مه‌زن ‏داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و ‏دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.‏

هونه‌رمه‌ند عومه‌ر چاوشین، ته‌مه‌نێكى به‌ خزمه‌تكردنى هونه‌رى دراما و شانۆى ‏كوردى به‌خشى و به‌ كار و به‌رهه‌مه‌ جوانه‌كانى، هه‌میشه‌ یادى به‌ زیندوویى ‏ده‌مێنێته‌وه‌. یادى به‌ خێر و گیانى شاد بێت.‏

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
‏2023/1/16‏