سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی 01ـی 2023 دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی تەقەکردن ڕاگەیاند و دەستیش بەسەر چەکەکەیدا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای‌ بیستنی‌ ده‌نگی‌ ته‌قه‌ له ‌گه‌ڕه‌كی‌ كارێزه‌وشكی‌ شاری‌ سلێمانی‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس شوێن ده‌نگی‌ ته‌قه‌كه‌ كه‌وتن‌ و گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌، توانرا ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردساته‌وه‌ دەستگیر بكرێت.

ڕاشیگەیاند: لە کاتی دەستگیرکردنشیدا دەست بەسەر چه‌كه‌كه‌یدا گیرا له‌ جۆری‌ ده‌مانچه‌ كه‌ ته‌قه‌ی‌ پێكردبوو.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە کە تۆمەتبار (ب. ب. م) له‌دایكبووی‌ 1987 به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر ڕاگیراوه ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.