سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی 01ـی 2023 ئاسمان هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نزم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە کەشی ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت.

ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ ( 5 – 15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت و ئاراستەی با لە باشووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت، هەروەها مەوداى بینین لەنێوان (8 – 10) کیلۆمەتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ، لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێ کەمێک نزم دەبێتەوە.

کەشناسی هەروەها ڕەوشی کەشوهەوای سبەی سێشەممەشی خستەڕوو، ڕایگەیاند: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و خێرایى با  لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 10-  15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک. لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی هەرێم چالاک دەبێ بۆ سەروی 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک، هەروەها ئاراستەی با لە باکوری خۆرئاوا دەبێت و مەوداى بینین لەنێوان ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت

هاوکات کەشناسی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی سێشەممەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر     :  15 پلەى سیلیزى

سلێمانی    : 12  پلەى سیلیزى

دهۆک     :  13 پلەى سیلیزى

کەرکووک  : 17 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   : 12پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  14 پلەى سیلیزى

سۆران    :  12  پلەى سیلیزى

گەرمیان  :  16 پلەى سیلیزى