لە ڕێگەی رۆژنامەی هەولێرەوە فۆڕمی دامەزراندنی پاسەوانانی سنوور پڕبکەرەوە

فۆڕمی دامەزراندنی پاسەوانانی سنوور کارا کرا و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی 01ـی 2023 وەزارەتی ناوخۆی عێراق فۆڕمی دامەزراندنی پاسەوانانی سنووری کارا کرد بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ وەک پۆلیس لەسەر میلاکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور دابمەزرێن.

دوای بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ دامەزراندنی 3 هەزار کەس لە ڕیزەکانی پاسەوانی سنوور، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی 01ـی 2023 وەزارەتی ناوخۆی عێراق فۆڕمی دامەزراندنی کارا کرد بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت دابمەزرێن.

بڕیاری دامەزراندنی 3 هەزار پاسەوانی سنوور بۆ سنوورەکانی هەرێمی کوردستان، تەنیا هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕ دەکاتەوە پێویستە تەمەنی لەنێوان 17 بۆ 35 ساڵ بێت، هەروەها پێویستە بە هیچ تاوانێک سزا نەدرابێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت دەرچووی قۆناغی سەرەتایی یاخود ناوەندی بێت.

لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە فۆڕمەکە پڕبکەرەوە:-

https://moi-jobs.iq/order.php?id=86

ھەواڵی زیاتر