ئەمڕۆ یەكشەممە 15-1-2023 بانكی ڕەشید رێوشوێنەكانی فرۆشتنی دۆلاری بە هاووڵاتیان بە نرخی 1465 دینار ئاشكراكرد.
بانكەكە، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سێ لقی بەغدا ئاراستە كراون بۆ پێشوازی كردن لە هاووڵاتیان، كە بریتین لە: لقی سەرەكی، یەرموك، ڕاغیبە خاتوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوانەی ئارەزووی كڕین بە كارتی نەخیل دەكەن، ڕاستەوخۆ ئەو بڕە پارەیە دەخرێتە ناو كارتەكەیانەوە، بەڵام ئەوانەی كارتیان نییە ،بەپێی بەڵگەنامە فەرمییەكان بۆیان دەردەهێندرێت.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت: بڕی پارەكە تەنها (10 هەزار) دۆلارە بۆ گەشتیارانی دەرەوەی عێراق بە نرخی 1465 دینار بۆ هەر دۆلارێك.