مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کۆبووەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ کران.
ەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین لەو دیدارەدا ئاماژەی بە بەرەوپێشچوونەکانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەتایبەتی لە ساڵی رابردوودا و جەختی لە گرنگیی برەودان بەو هاوئاهەنگییە کرد بە ئاراستەی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچەکانی ماددەی 140ی دەستوور.
لە راگەیەندراوی ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوکاری و پشتیوانیی بەردەوامی ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانانی لە پێشمەرگە کرد لە شەڕی تیرۆر و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
لەو دیدارەدا، مەسرور بارزانی کورتەیەکی دەربارەی ئەنجامی سەردانی شاندی باڵای حکومەت بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ، بەتایبەتی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی ئەمنی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق خستەڕوو.
ش کۆبوونەوەکە جەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا ئەلبوومێکی وێنە و گوتەکانی چالاکوانی ئەمەریکی (مارتن لوسەر کینگ) پێشکەش بە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.