سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له دكتۆر فه‌ریاد فازیل كرد و پیرۆزبایی لێ‌كرد به‌بۆنه‌ی بەدەستهێنانی خاچەخەڵاتی لێهاتوویی ئەڵمانیا کە لەلایەن سەرۆککۆماری ئەڵمانیاوە پێیبەخشراوە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (15ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، باره‌گای بارزانی بڵاویكردووه‌ته‌وه: لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مامۆستای زمان، ئەدەب و مێژووی کورد و دامەزرێنەر و سەرۆکی ئینستیتوتی خوێندنی کوردی لە بەرلین، دکتۆر فەریاد فازیل کرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە دکتۆر فەریاد فازیل کردووه بۆ بەدەستهێنانی خاچەخەڵاتی لێهاتوویی ئەڵمانیا کە لەلایەن سەرۆککۆماری ئەڵمانیاوە پێیبەخشراوە و پێزانینی هەبووه بۆ هەوڵ ماندووبوون و نووسینی ئەو بەرهەمە زانستیانەی کە ڕۆلێکی گرنگیان لە پێشخستنی زمان و ئەدەبی کوردی‌دا هەبووە و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستووه.
له‌كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: هەر لەو دیدارەدا دکتۆر فەریاد فازیل سوپاسی پشتگیرییەکانی سەرۆک بارزانی کرد و ڕایگەیاند کە ئەو خەڵاتەی پێشکەشی کراوە پێشکەش بە گەلی کورد دەکا و داواشی کرد حکومەتی هەرێمی کوردستان بایەخی زیاتر بە زمان و ئەدەبی کوردی و پاراستن و پێشخستنی بدا.