سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

شەپۆلێکی بەفر و باران بارین به‌ڕێوه‌یه‌

شه‌پۆڵێكی به‌فر و باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌. 
شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای كه‌شناسی له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك رایگه‌یاند: بە هەمان شێوەی لێکدانەوەی پێشبینیەکانی چەند ڕۆژی پێشترمان دەرکەوتنی شەپۆلی بەهێزی باران و بەفربارین لەگەڵیاندا هاتنی سەرمای توند لە مەودای هەفتەی کۆتایی ئەم مانگەوە شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.
راشیگه‌یاندووه‌، ئەمجارە شه‌پۆڵه‌كه‌ گشتگیرە و بۆ سنووری هەولێر و دهۆکیش زۆر باشە.