لە ڕاگەیەنراوێک دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی ئەرکەکانی هەواڵگری بۆ بەدواداچوونی پاشماوەی توخمەکانی تیرۆریستانی داعش و پشتبەستن بە زانیارییەکانی ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام درا.
ڕاشیگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنەکە توانرا 32 تۆمەتباری تیرۆر دەستگیر بکرێت کە بەشێکیان لە ئەندامە دیارەکانی داعش بوون لە پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا، کەرکووک، دیالە و بەغدا.
ئاسایشی نیشتمانی ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمەش لەدوای بڕیاری دەستگیرکردنیان بووە لەلایەن دادگەوە، تیرۆریستان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست لەبەرامبەریان.