هێزە ئەمنییەکانی تورکیا 40 کۆچبەری نایاساییان لە کەناراوەکانی پارێزگای ئیزمیری رۆژئاوای توركیا رزگارکرد، کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە بەزۆر نێردرابوونەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا.
له میانهی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیادا هاتووه: دوای بینینی بەلەمێکی لاستیکی لە کەناراوەکانی قەزای کارابورون، کە ژمارهیهك کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو، تیمەکان رەوانەی ناوچەکە کران.
ئاماژه بهوهشكراوه، تیمەکان 40 کۆچبەری نایاساییان رزگارکرد، کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە بەزۆر نێردرابوونەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا.
لهلایهكی دیكهوه، لە کەناراوەکانی شارۆچکەی چەشمە، تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان، بەلەمێکیان بهسهرنشینهوه دهستگیركرد، کە کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو و تێیدا 82 کۆچبەر دەستگیرکران و بردرانهوه بۆ وشکانی.
دوای کۆتاییهاتنی رێكکارە یاساییەکان، کۆچبەرەکان رەوانەی بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای ئیزمیر