دوو شوانكار له‌كاتی لەوەڕاندنی مه‌روماڵاتیان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی توركیا برینداربوون وبه‌په‌له گواسترانه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سۆران.
به گوێره زانیاریەکان کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 13ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، لە لەوەڕگەی گوندی خەلیفان، لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکانیان، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی (لازم موڕاد حه‌مه‌ده‌مین و بەهزاد ئاودی یوسف)ـی خەڵکی گوندی خەلیفان لەسنووری قەزای سیدەکان برینداربوون.
له‌مباره‌یه‌وه ئیحسان چەلەبی قایمقامی قه‌زای سیدەکان، راگەیاند، بریندارەکان دۆخیان باشە و گه‌یه‌ندرانه نەخۆشخانەی سیدەکان.
گووتیشی: “ئەو دوو شوانکارەیە بەهۆی تەقەی هێزەکانی تورکیا برینداربوونە”.