پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 21, 2024

ساڵح موسلیم: توركیا به‌نیازه‌ هێرشبكاته‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده‌ هۆشداری ده‌دات، به‌وه‌ی توركیا هێرشده‌كاته‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.

ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده‌، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چوار بۆ پێنج مانگی داهاتوو بۆ ئەوان زۆر هەستارە، چونکە تورکیا پێش هەڵبژاردنەکان بەنیازە بە بیانووی جیاواز هێرشبکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان.

لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و دیمەشقیش، ساڵح موسلیم رایگەیاند، ئەستەمە پەیوەندییەکانی تورکیا و سووریا ئاسایی ببێتەوە و ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی دیمەشق و ئەنقەرەش وەک هاوسەرگیری بەزۆر وایە.

رۆژی 28ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022، هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانی به‌رگری رووسیا، توركیا و سووریا له‌ مۆسكۆ كۆبوونه‌وه‌، تێیدا باس له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و ئاواره‌كانی سووریا، هه‌روه‌ها رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌ سووریا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كرا.