كەمێك پێش ئێستا، تهقینهوهیهك لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر ڕووی داوە و تهنیا زیانی دارایی ههبووه.
میدیا لۆكاڵییەكانی سلێمانى باس لەوە دەكەن، ئهمڕۆ ههینى 13/1/2023، تهقینهوهیهك له كێڵگهى غازى كۆرمۆر ڕووى داوه، هەرچەندە هەندێک سەرچاوە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە تەقینەوەکە هێرشی مووشەکی یان درۆن بووبێ، بەڵام تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی روونکردنەوەی نەداوە.
لەمبارەیەوە میدیا لۆکاڵییەکانی سلێمانی بڵاویان کردۆتەوە، کە تەقینەوەکە گەورە بووە و زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانى دارایی هەیە.
هەر لەمبارەیەوە، سەرچاوەیەك لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر بە كەناڵی (كوردستان 24)ی ڕاگەیاندووە: “كاتیۆشایەك لە سنووری خورماتووەوە ئاراستهی كێڵگەی گازی كۆرمۆر كرا و لە نزیك كۆگایەكی گاز له كێڵگهكه كەوتووهتە خوارهوه.”