پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی دزی لە مزگەوت راگەیاند.
بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی هەڵەبجە ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی1ی2023 رایگەیاند: بەتۆمەتی دزی لەمزگەوتی قوبا لەگەڕەکی فەرمانبەران سێ كەس دەستگیركراون.
ئاماژە بەوەشكراوه، بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە سێ تۆمەتباری بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە بەندکرد کە هەستابون بە شکاندنی سندوقی خێری مزگەوتەکەو بردنی پارەکەی.
پۆلیسی هەڵەبجە، راشیگهیاندووه، لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە هەرسێ تۆمەتبارەکە دانیشتوی سنوری پارێزگای سلێمانین.