یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی راگه‌یاند .
له‌ به‌شێكی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێمدا هاتووه‌، له‌و ماوه‌یه‌یدا ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوویەکانيش بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت , هه‌روه‌ها راگه‌یاندراوه‌ لەکاتەکانی درەنگانی شەو ئەگەری کەمێک کریوە و نمە باران هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی باکوور ی رۆژهەڵات .
ده‌قی راگه‌یاندراو.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ پێنج شەممە 12 – 1 – 2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەگۆڕێت ..
خێراى با / لە سەر خۆ دەبێت ( 10 – 15 ) کم/ک . لەکاتەکانی ئێوارە کەمێک چالاک دەبێ
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 9-10) کم .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی 13 – 1 – 2023
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوویەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت , لەکاتەکانی درەنگانی شەو ئەگەری کەمێک کریوە و نمە باران هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی باکوور ی رۆژهەڵات .
خێراى با / لە سەر خۆ دەبێت – مام ناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / بەرزترین پلە کەمێک نزمتر دەبێتەوە بە (1-2) بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 7 – 8 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى
دهۆک : 11 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 12 پلەى سیلیزى
سۆران : 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 15 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 12- 1- 2023