سەید سەفوان گەرگەری, ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد پشووی پەرلەمانی عێراق تەواو بووە و هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق دەست پێ دەکەنەوە، چونکە پشووی پەرلەمانی عێراق تەواو بووە و وەرزێکی نوێی یاسادانان دەست پێ دەکات.”
ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق گوتیشی: ”چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو لیژنەکان یەکلایی بکرێنەوە پێش ئەوەی بودجە بێتە پەرلەمان بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکەن، چونکە لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان فراکسیۆنەکان هەیە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن لەسەر لیژنەکان.”
