دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

مه‌سعود حه‌یده‌ر: له‌ خزمه‌تی هاووڵاتییان ده‌بم له‌ كوردستان تا به‌سڕه‌

مه‌سعوود حه‌یده‌ر دوای وه‌رگرتنی متمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی و دیاریكردنی بۆ پۆستی بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، كه‌ له‌ خزمه‌تی هه‌موو گه‌ل ده‌بێت له‌ كوردستان تاكو به‌سڕه‌.

مه‌سعود حه‌یده‌ر له‌ پۆستێكدا ڕایگه‌یاند: پشت بە خوای گەورە لە خزمەتی ھەموو گەلانی عێراق دەبین لە کوردستانەوە بۆ بەسرە.

ڕاشیگه‌یاند: سوپاس و پێزانینی بێ پایانم بۆ متمانەی جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتیمان بۆ متمانەی بەرپرسیارەتی بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پشتیوانی ھەموو گەلانی عێراق دەبن و سەرکەوتنی حکوومەت، سەرکەوتنی ھەموو گەلانی عێراقە