مه‌سرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کۆبووەوە.

پێشتر فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ چوارشەممە 1/11، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومەت، بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.
ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە كە سەرۆكی حكومەت لە بەغدا، لەگەڵ هەر چوار سەرۆكایەتییەكانی عێراق، سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك كۆمار لەتیف ڕەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری  فائق زێدان كۆدەبێتەوە. 
هەر بە گوێرەی هەواڵەكە، لە كۆبوونەوەكاندا، گفتوگۆ دەربارەی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ ، لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێككەوتنی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت و كارنامەی وەزاری دەكرێت.هەروەها برەودان بە هاریكاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی كێشە و ئاستەنگەكان وچارەسەركردنیان تاووتوێ دەكرێت.