کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە كە بەم شێوەیە…
ئەمڕۆ چوار شەممە  11 – 1 – 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەور لە ناوچە شاخاویەكان , لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما لەكاتەكانی شەو و بەرەبەیان .
خێرای با /  لە سەر خۆ دەبێت ( 10 –  15 ) كم/ك . 
ئاراستەی با /  باكووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەكانی گەرما / كەمێك بەرز دەبێتەوە  بە 1 پلە .
مەودای بینین / لە نێوان ( 10) كم  .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە   12 – 1 – 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت, پاشان لەكاتەكانی دوای نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور , لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما لەكاتەكانی شەو و بەرەبەیان . 
خێرای با /  لە سەر خۆ دەبێت ( 10 –  15 ) كم/ك . 
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ( 9 – 10 ) كم  دەبێت  .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  13 پلەی سیلیزی
سلێمانی    : 9  پلەی سیلیزی
دهۆك     :  14 پلەی سیلیزی
كەركوك  : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  14 پلەی سیلیزی
سۆران    :  11  پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  19 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی /  11- 1- 2023