نرخی عومره‌كردن هه‌رزان ده‌كرێ

وه‌زاره‌تی حه‌جی سعوودیه‌ له‌ كۆربه‌ندی حه‌ج و عومڕه‌ له‌ جه‌دده‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ده‌یانه‌وێت ئاسانكاری زۆر بۆ حاجیان و عومڕه‌كاران بكه‌ن و ئه‌ویش به‌ جێ به‌جێكردنی چه‌ندان رێنوێنی و رێكاری نوێ.
وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومڕه‌ی سعوودیه‌ بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌م كرده‌وه‌ كه‌ وه‌كوو بیمه‌ له‌ عومره‌كاران و حاجیان وه‌رده‌گیرا و له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ بڕی پاره‌ی بیمه‌ی عومڕه‌كاران له‌ 235 ریاڵه‌وه‌ بۆ 89 ریال كه‌م كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ سه‌رووی 55 هه‌زار دیناری عیراقی به‌م پێیه‌یش كاریگه‌ری ده‌كاته‌ سه‌ر نرخی عومڕه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو جیهان.