دوو گه‌نجی كورد له‌ مالیزیا به‌شداری له‌ كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن

دوو گەنجی کورد بەنوێنەرایەتی گەنجانی عێراق و کوردستان به ‌جلوبه‌رگ و ئاڵای كوردستانه‌وه به‌شدارییان له‌ كۆنفراسێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ مالیزیا كرد كه‌ ماوه‌ی سێ رۆژی خایه‌ند به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ گه‌نجانی وڵاتانی ئاسیا.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ محه‌ممه‌د مه‌سیح و عیسا عه‌بدی، كه‌ دوو گه‌نجی ده‌ڤه‌ری بارزانن، له‌ رۆژانی (6 بۆ 8ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023) له‌ كوالا لامپوری پایته‌ختی مالیزیا به‌شدارییان له‌ كۆنفرانسی دیپلۆماتكارانی نێوده‌وڵه‌تی كرد و له‌و كۆنفراسه‌دا سمینارێكی تایبه‌تیان به‌ گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد.

له‌ماوه‌ی سێ رۆژی كۆنفراسه‌كه‌دا، چه‌ندین چالاكی دیپلۆماسی، كولتوری و رۆشنبیری به‌ به‌شداری سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌نجانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كانیان ده‌كرد، به‌ڕێوه‌چوو، له‌ كۆتاییشدا خه‌ڵات و میدالیای رێزلێنان به‌ به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه‌ كرا.