وه‌زیری ته‌ندروستی راگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی رێككاره‌كان بۆ هەر گومانێکی ڤایرۆسێکی نوێ راگه‌یاند

وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی رێككاره‌كان بۆ هەر گومانێکی ڤایرۆسێکی نوێ راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌10ی1ی2023، له‌راگه‌یاندراوێكدا د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: هەر ڕێکارێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر گومانێکی ڤایرۆسێکی نوێ تەنها مەبەست بەرژەوەندی هاوڵاتیان و خۆپارێزی دەبێت لە تەشەنەکردن.


وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هەر ڕێکارێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر گومانێکی ڤایرۆسێکی نوێ تەنها مەبەست بەرژەوەندی هاوڵاتیان و خۆپارێزی دەبێت لە تەشەنەکردن.

د.سامان به‌رزنجی ئاماژەی بەوەشکرد” هیچ ڕێکارێکیش ناکەین بارگرانی  بۆ کاروکەسابەتی هاوڵاتی دروستبکات، بەڵکو هەموو کات چاودێری دۆخی هەموو نەخۆشییەکی گواستراوە دەکەین..

وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی سێ ملیۆن (2,931,474) ژەمە ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بە هاوڵاتیان دراوە کە بە نزیکەیی نیوەی دانیشتوان بەلایەنی کەم ژەمێکیان دوو ژەمی ڤاکسینی پێدراوە.
بەم شێوەیەی خوارەوە:
49.6 % هاوڵاتی سەروو 18 ساڵ ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە.
40.2 % هاوڵاتی سەروو 18 ساڵ ژەمی دووەمیان وەرگرتووە.
تەنها لە 2 % ی هاوڵاتیانی سەروو 18 ساڵ ژەمی سێیەمیان وەرگرتووە.
له‌كۆتاییدا وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاندووه‌، لەکاتێکدا بۆ هاوڵاتیانی سەروو 12 ساڵی 37% ژەمی یەکەم و 30% ژەمی دووەم و 1% ژەمی سێیەم وەرگرتووە.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووش، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: بەهۆی ئەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە وڵاتی چین سەری هەڵداوە، وەزارەتی تەندروستی بڕیاری دا بە گرتنەبەری ڕێکارێکی نوێی خۆپارێزی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئەگەرێکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆڕۆنا.

 له‌بریارێكیشدا، كه‌ واژووی د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌سه‌ره‌ و‌ ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێكاری خۆپارێزی بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ وڵاتی چین‌ دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان،  كه‌ تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، به‌ تێڕوانینی سه‌رهه‌ڵدانی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (كۆڤید – 19) له‌ كۆماری چینی میلـلی و به‌ پشتبه‌ستن به‌ ڕاپۆرته‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتان ڕێكاری خۆپارێزییان گرتووه‌ته‌ به‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ وڵاتی چین دێنه‌ وڵاته‌كه‌یان، داواكردنی به‌ڵگه‌ی پشكنینی كۆڕۆنا (PCR) كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌رێنی (Negative) بێت بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ كۆماری چینی میلـلی دێن له‌ ماوه‌ی (72) كاتژمێر پێش هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ له‌ رۆژی 15/1/2023 ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.