پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئاگاداریه‌ك لە راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌

لە ئاگادارییەکەی راگەیاندنی پارێزگای هەولێر هاتووە: “بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ كێشه‌و راو بۆچوونی هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ كارو به‌رنامه‌كانی پارێزگاو ئه‌و پێشنیازو ره‌خنه‌و گله‌ییانه‌ی ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاری هه‌ولێرو ده‌ورووبه‌ری هه‌یانه‌، هاووڵاتییان ده‌توانن راسته‌وخۆ به شێوه‌ی (‌ده‌نگ و ره‌نگ‌) په‌یامه‌كانی خۆیان به‌ چڕو پڕی بگه‌ێننه‌ پارێزگاری هه‌ولێر و له‌لایه‌ن به‌رێزیانه‌وه‌ وەڵامی پرسیار و سه‌رنج و ره‌خنه‌كانتان وه‌ربگرنه‌وه‌”.

ئاماژە بەوەش دراوە: “هه‌ر به‌رێزێك مه‌به‌ستییه‌تی په‌یامی خۆی ئاراسته‌ی پارێزگاری هه‌ولێر بكات” ده‌توانێ له‌ رێگه‌ی ئه‌م ژماره‌یه‌وه‌ (07504990655)‌ به‌ رێگه‌ی (تێلیگرام و واتسئاپ) په‌یامه‌كه‌ی ره‌وانه‌ بكات”.