به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی بەرێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگای سلێمانی، له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا زۆرترین وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگای سلێمانی كراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (9ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، بەرێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگای سلێمانی ئاماری پرۆژەکانی ساڵی 2022ـی بڵاوكرده‌وه. به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا لەسەر ئاستی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، سلێمانی زۆرترین سەرمایەی وەبەرهێنانی بۆ کراوە.
هه‌ر بەگوێرەی ئامارەکان، ژمارەی مۆڵەتەکانی وەبەرهێنان لە سنووری پاریزگای سلێمانی له‌ماوه‌ی ساڵی 2022، گەیشتووەتە 39 پڕۆژە و سەرمایەکشیان زیاتر لە ملیارێک و 320 ملیۆن دۆلار بووه، ئەمەش لە 50%ـی کۆی وەبەرهێنانی بەراورد بە سەرجەم پارێزگاکان پێکهێناوە و بەراورد بە ساڵی 2021 لە پارێزگای سلێمانی بەرزبووەتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنانی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووه، وەبەرهێنان بەگوێرەی سێکتەر، کەرتی بازرگان، پیشەسازی و گەشتیاری پێشەنگن.
کۆی ژمارەی مۆڵەتەکانی وەبەرهێنان لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە ساڵی 2006 تاوەکو 2022 گەیشتووەتە 252 پڕۆژە و سەرمایەکەش نزیکەی 17 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە