به‌فرو باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی راگه‌یاندرا. 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند.
ده‌قی راگه‌یاندراو:

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆدوو شەممە  9 – 1 – 2023  
کەش/ ئاسمان هەور دەبێت لەگەل ئەگەری نمە بارانی کەمی پچرپچر وە بەفر لەناوچە شاخاوویەکان بەتایبەتی ناوچە سنووریەکانی باکوور  , لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی (پارێزگای سلێمانی) هەرێم رێژەی دابارین زیاتر دەبێ بەتایبەتی لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ , پاشان کەش بەرەو سەقامگیر بوون دەچێتەوە بۆکاتەکانی ئێوارە ,  هەروەها ئەگەری دروست بوونی تەم ومژ هەیە زیاتر لەناوچە بەرزەکاندا.  
خێراى با /  لە سەر خۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 –  20 ) کم/ک . 
ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت .
پلەکانی گەرما / نزمترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو نزم دەبێتە وە بەگشتی بۆ ئەم شەو  بە (2-3) یلە وە بەرزترین پلەش بۆ ئەمرۆ لەزۆر بەی ناوچەکان  نزیک  دەبیتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ تەنها ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نەبێ کەمێک نزمتر دەبنەوە  .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 6 – 8 ) کم  دەبێت لە کاتى دروست بوونى تەم بۆ کەمتر لە 2 کم  .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی سێ شەممە   10 – 1 – 2023  
کەش/ئاسمان ساماڵ دەبێت , وە ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە  بەتایبەتی لەکاتەکانی  بەیانی زوودا  . 
پلەکانی گەرما /کەمێک بەرزتر  دەبنەوە وە لە ناوچە شاخاوویەکانی سنوور نزمتر دەبنەو بە (1-2)یلە  بەراوورد بە تۆمارەکانی  ئەمڕۆ . 
خێراى با /  لە سەر خۆ دەبێت ( 10 –  15 ) کم/ک . 
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8 – 9 ) کم  دەبێت  لەکاتی دروست بوونی تەم لەنێوان (3-5 ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  11 پلەى سیلیزى
سلێمانی    : 8  پلەى سیلیزى
دهۆک     :  11 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 8 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  10 پلەى سیلیزى
سۆران    :  6 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :  14 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى /  9- 1- 2023