سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دامه‌زراندن به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست لەسەر میلاکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی بۆ ئەو مێردمنداڵانه ده‌ركرد كه لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا تەمەنیان گەیشتووه‌تە سەروو 18 ساڵ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (8ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: لە درێژەی ھەوڵەکانی خاتوو کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەلایەتی بۆ نەوجەوانانی ناو خانەکانی کوڕان و کچانی بێسەرپەرشت، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە دامەزراندنی ئەو مێردمنداڵانه‌ی لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا تەمەنیان گەیشتووه‌تە سەروو 18 ساڵ بەشێوەی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی، خەرج کردنی مووچەکانیان بە پێی رێنمایی دارایی ژمارە 10ی ساڵی 2019 دەبێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، ئه‌و مێردمنداڵانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دامه‌زراندنیان بۆ ده‌رچووه، نابێت لە ھیچ دامودەزگایەکی حکومەت مووچەی دیكه‌ی هه‌بێت. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، “ئەم دامەزراندە بەردەوام دەبێت